هەواڵەکان

هێشتا دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی كێشەی زۆرە


ژووری هەواڵ

دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی، هێشتا گرفتی زۆرە و چارەسەر نەكراوە، پێشمەرگە دێرینەكان دوای ساڵانێك پێشمەرگایەتی و خەبات، بەڵام ئێستا لە كاتی وەرگرتنی مەعاشەكەیان، دەردەسەری دەبینن و ناڕەزاییان هەیە

هێشتا پیاوی باش و خێرومەند زۆرن و دنیا بە قوڕ نەگیراوە، ئەوەتا دوو شۆفێری تاکسی لە سلێمانی، بێ بەرامبەر هاتوچۆ بە نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن و لەسەر تاکسییەکانیان نووسیویانە، “ئەم تاکسییە بۆ نەخۆشی خەستەخانەی هیوا بێ بەرامبەرە.”

بەڕێوەبەرایەتيی ئاوی راپەڕین پلانیان داناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی، سوود لە ئاوی قولەی دەربەند وەربگرن و بیکەن بە پڕۆژەیەکی ئاو کە پاڵپشتی پڕۆژەی ئاوی قولە دەکات.

ئیتر تیروپشك و راكێشانی ناو بۆ سەفەری حەج نەما و ئیشەكە دەدرێتە دەست تەكنەلۆژیا و ئیشەكە دادپەوەری تێدا پەیڕەو دەكرێت.