لە قەرەهەنجیر

ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لەسەر رێگەی نێوان سلێمانی – کەرکوک بەدیاریکراوی لە نزیک قەرەهەنجیر گڕی گرت و بە تەواوی سووتا.

مەریوان رەحیم، شایەدحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلەکە لە سلێمانییەوە بەرەو کەرکوک هاتووە، شۆفێرەکە لە نزیک قەرەهەنجیر هەستی کردووە و دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە و گڕی گرتووە.

وتیشی، لەلایەن هاوڵاتییانەوە بە ئاگرکوژێنەوە لەهەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و بەرگریی شارستانییان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە نەگەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سووتاوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا

لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا