بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما

تەندروستیی کەرکوک رێنمایی بۆ خۆپاراستن بڵاودەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

گەرمای زۆر تەندروستیی کەرکوکی ناچار کرد، چەند رێنماییەکی تەندروستی بڵاوبکاتەوە لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان، بەتایبەت کە ئێستا پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک 50 پلەی سیلیزییە.

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک چەند ئامۆژگارییەکی داناوە و دەڵێت، بۆ خۆپاراستن لە نیشانەکانی گەرمای زۆری هاوین، دوور بکەوەرەوە لە بەرکەوتنی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر و چوونە دەرەوە لە کاتی لوتکەدا، بەتایبەتیش لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانییەوە تا 5:00ـی ئێوارە.

دەشڵێت، ئەگەر پێویست بوو بڕۆنە دەرەوە لە سێبەردا بڕۆن و کڵاو و شەبقە بەکاربهێنن،  رۆژانە لیتر و نیوێک ئاو بخۆنەوە، ئەگەر هەستتان بە تینوێتی نەکرد و دوورکەونەوە لە مادە هاندەرەکان یان ئەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە.

“لە رۆژێکدا سێ ژەم نان بخۆ بۆ پاراستنی خوێی کانزایی لەشتان، بۆ کەسانی بەساڵاچوو، لە فێنکترین ژووری ماڵەکەتاندا بمێننەوە، لە رۆژدا پەردەکان دابخەن و شەوانە پەنجەرەکان بکەنەوە و ئەگەر تووشی هەر نیشانەیەکی نائاسایی بوون، وەک رشانەوە، سەرئێشە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و وشکبوونەوەی لەش بەتایبەتی لە منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی دووگیاندا، داوای راوێژی پزیشکی بکەن.” تەندروستی کەرکوک ئاوا رێنمایی هاوڵاتیانی دەکات.

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50

پلەکانی گەرما هەر بەزرن و کەرکوک و گەرمیان نزیکن لە 50