هەژماری من رایگەیاند

ئەمڕۆ پێشمەرگە و ئاسایش موچە وەردەگرن

ئەرسەلان عەبدوڵا

پڕۆژەی هەژماری من رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی ئاسایش و هێزە سەربازییەكان موچەكانیان لە رێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن.

بە گوێرەی ئەو لیستەی پڕۆژەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی هێزەكانی 80ی پێشمەرگە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، فەرماندەیی هێزەكانی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی موچەكانیان وەردەگرن.

ئەم لیستە هاوكاتە لەگەڵ لیستی یەكەمی وەزارەتی دارایی، كە ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەری وەزارەتەكان موچە وەردەگرن.

لە دوێنێوە بەردەم ATMـەكان قەرەباڵغییەكی زۆر هەیە و ئەوانەی لە سەرەتای لیستی موچەدا بوون، موچەی مانگی 5ی رابردوو وەردەگرن، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ماوەی زیاتر لە 80 رۆژ موچە دابەش نەكرا بەهۆی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.