لە كاتی كاركردندا بووە
کارەبا ژیانی لە هاوڵاتییەکی ناحیەی سیروان سەندەوە
+964
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی ناحیەی سیروان لە کاتی کارکردندا بەر تەزووی کارەبا کەوت و گیانی لەدەست دا.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە 964ی راگەیاند: “هاوڵاتییەکە ناوی فاروق عەبدولڕەحمان عەبدوڵایە و تەمەنی 49 ساڵە، خەڵکی گوندی دوانزە ئیمامی سەر بە ناحیەی سیروانە”.
وتیشی، هاوڵاتییەکە لە کاتی کارکردن لەو چاڵانەی کە بۆ ئاو بەکاردێن، بەر تەزووی کارەبا کەوتووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا