لە خوار 69 دۆلارەوەیە

نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە

شۆڕش قادری

نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە خوار 70 دۆلارەوە دێت و دەچێ، بەڵام یەک دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیرە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لەخوار 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 81 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 65 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەفتەی رابردوو گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەو خوار بووەتەوە.