لە بارەی چییەوە بوون؟

چوار یاداشت ئاڕاستەی داواکاری گشتی سلێمانی کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە بارەی دوو ناوچەی سلێمانی، دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی کە ژمارەیەک چالاکوانی ژینگەیی و ئەکادیمی شارەکەن، چوار یاداشتییان ئاڕاستەی داواکاری گشتی سلێمانی کرد.

ئەو یاداشتانە لە بارەی ناوچەکانی گۆیژە و سەرچنار بوو.

یەکێک لە یاداشتەکان لەبارەی پڕۆژەیەک بووە لە سەرچنار، کە پلانێک هەیە بەناوی پڕۆژەی گەشتیارییەوە، شوان محەمەد نوێنەری دەستەکە بە میدیاکانی وت، ئەمە بەهەڕەشەی دەبینین بۆ سەر هاوینە هەواری سەرچنار کە ئاوی لە 37% دانیشتووانی سلێمانی دابین دەکات.

ئەوە جگە لەوەی ئەوان گومانیان هەیە، بەناوی شوێنی گەشتیاری بکرێ بە شوێنی نیشتەجێبوون.

لەبارەی پڕۆژەکانی دیکە، پەیوەست بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی گۆیژە ئەوان دەڵێن، “تەجاوزن و لەگەڵ ئەوەشدا لە رابردوودا رێگەنەدراوە هیچ پڕۆژەیەک لە رووی گۆیژەدا بکرێت لە پێنج نهۆم بەرزتربێت، بەڵام ئێستا هەمووی لە 26 نهۆم بەرزترە، بۆیە ئەو پرۆژانە نایاساین و داوامان لە داواکاری گشتی کردوە پێویستە رابگیرێن”.

شوان محەمەد وتی، بە مەبەستی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی سەردانی داواکاری گەشتی سلێمانیمان کرد و دەبێت داواکاری گشتی و دەزگافەرمییەکانی دیکەوە هاوڵاتیان ئاگاداری ئەو بارودۆخە بن.

یەکشەممە هات و دەرگای هاتوچۆی سلێمانی نەکرایەوە

یەکشەممە هات و دەرگای هاتوچۆی سلێمانی نەکرایەوە

کارکردن لە دروستکردنی شەقامی تەنیشت پارکی بۆنەکان لە س...

کارکردن لە دروستکردنی شەقامی تەنیشت پارکی بۆنەکان لە سلێمانی بەردەوامە 

"دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە سلێمانی دەستگیر كران"