مۆلیدەیەکى کارەبایى یەکێک لە گەڕەکەکان...وێنە: 964+
"گەرما بیانوو نییە بۆ هەڵنەکردنی مۆلیدە"
ناحیەی پیرەمەگروون چوار رێنمایی بۆ خاوەن مۆلیدەکان بڵاوکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
ناحیەی پیرەمەگروون چوار رێنمایی بۆ خاوەن مۆلیدەکانی سنوورەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر لەو رێنماییانە لابدەن رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و سزادانی دارایی دەبنەوە.
لە رێنماییەکدا هاتووە، “نابێت خاوه‌ن مۆلیده هیچ بیانوو وه‌ك گه‌رما یان كاركردنی زۆر بهێنێته‌وه بۆ كارپێنه‌كردنی مۆلیده‌كه‌ی”.
رێنماییەکان ئەمانەن:
یه‌كه‌م: پێویسته هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك ڤۆلتیه‌ی كاره‌باكه‌ی له‌ناو مولیده‌كه‌ی له (400) ڤۆڵتی كه‌متر نه‌بێت.
دووه‌م: ده‌بێت ڤۆڵتیه له‌ناو سندوقی هاوبه‌شه‌كان كه له كۆڵانه‌كان دانراوه له (195) ڤۆڵتی كه‌متر نه‌بێت
سێیه‌م: ده‌بێت مۆلیده‌كان ئێشكگر و خه‌فاره‌تی 24 كاتژمێریان هه‌بێت و مۆلیده 24 كاتژمێر ئاماده بێت بۆ ئیشپێكردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی بڕا، راسته‌وخۆ و بێ هیچ پاساوێك مۆلیده‌كان كاره‌با بده‌ن به هاووڵاتیان. نابێت خاوه‌ن مۆلیده هیچ بیانوو وه‌ك گه‌رما یان كاركردنی زۆر بهێنێته‌وه بۆ كارپێنه‌كردنی مۆلیده‌كه‌ی.
چواره‌م: نابێت هه‌ڵكردنی مۆلیده دوای بڕانی كاره‌بای نیشتیمانی له 15 خوله‌ك زیاتر تێ په‌ڕ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن.
ناحیەی پیرەمەگروون دەشڵێت، “بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێنمایانه‌ی سه‌ره‌وه لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به‌رده‌وامه له چاودێری و لێپرسینه‌وه له مۆلیده‌كان و بێ ئاگاداری پێش وه‌خته، سه‌ردانی مۆلیده‌كان ده‌كات و سندوقی هاووبه‌شه‌كان ده‌پشكنێت بۆ زانینی هه‌ر سه‌رپێچ و لادانێك له رێنماییه‌كان”.
ناحیەی پیرەمەگروون ژمارەی مۆبایلی ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەركاتێك هه‌ستیان به‌لادان له رێنماییه‌كان یان هه‌ر كێشه‌و گرفتێك كرد لیژنه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات به‌ده‌نگییه‌وه بچن.
ژمارەی ئەندامانی لیژنەکە ئەمانەن:
07719691446
07701549321
07701088051
07702147999
07732638724