هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە
گەرماکەی هاوین تادێت بەتینتر دەبێت
964+
شۆڕش قادری
گەرماکەی هاوین تادێت بەتینتر دەبێت و ئەم دوو رۆژەش سەری کەچەڵ دەسووتێنێ، بەو پێیەی دوو پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2025 ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێـت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبیت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە باکوورى هەرێم، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکەی بەرزتر دبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی