ئاماری عێراق و كوردستان لە 964وە بزانە

مەترسی تای خوێنبەربوون هەر ماوە..دوو هاوڵاتی لە عێراق گیانیان لەدەست دا

محەمەد فاتیح

هەرچەندە ماوەیەكە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەنگی نەماوە، بەڵام لە عێراق بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە، دوو کەس گیان لەدەست دا و 16 تووشبووی دیكە تۆماركراون.

ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵكی هەردوو پارێزگای زیقار و واستن و لە سەرەتای ئەمساڵیشدا تائێستا، لە عێراق 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە لە تۆماركردنی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە زیقار و واست و تووشبوونی 16 هاوڵاتی عێراقی دیكە بە نەخۆشییەكە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

كۆی گشتی تۆماركردنی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوون لە عێراق بۆ ئەمساڵ 2025، گەیشتووەتە 231 كەس و 30 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

حاڵەتەكان بەم جۆرەی خوارەوەن:

-زیقار 84 تووشبوو، چواریان گیانیان لەدەستداوە.

-بەغدا 38 تووشبوو، شەشیان گیانیان لەدەستداوە.

-موسەنا 20 تووشبوو، دووانیان گیانیان لەدەستداوە.

-واست 19 تووشبوو، سیانیان گیانیان لەدەستداوە.

-بەسرە 15 تووشبوو، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

-دیالە 12 تووشبوو، سیانیان گیانیان لەدەستداوە.

-میسان 11 تووشبوو، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

-نەینەوا حەوت تووشبوو، بەبێ‌ تۆماركردنی گیان لەدەستدان.

-كەركوك پێنج تووشبوو، چواریان گیانیان لەدەستداوە.

-دیوانیە پێنج تووشبوو، دووانیان گیانیان لەدەستداوە.

-دهۆك سێ‌ تووشبوو، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

-بابل دوو تووشبوو، یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

-سلێمانی دوو تووشبوو، بەبێ‌ گیانلەدەستدان.

-هەولێر دوو توشبوو، بەبێ‌ گیانلەدەستدان.

-نەجەف دوو تووشبوو لەگەڵ دوو گیان لەدەستدان

-سەڵاحەدین دوو تووشبوو، لەگەڵ دوو گیانلەدەستدان.

-ئەنبار دوو تووشبوو، بەبێ‌ گیانلەدەستدان.

-كەربەلا یەك تووشبوو، بەبێ‌ گیانلەدەستدان.