وێنەی یەكێك لە دەستگیركراوەكان
هاوکاری داراییشیان پێشکەش کردووە
لە عێراق 40 کەس وەک شانهى نووستووی بەعس دەستگیركران
964+
فهرهاد حهسهن
دەزگای ئاسایشی نیشتمانيی عێراق بڵاویكردەوە، “هەوڵێکی تێکدەرانەی شانە نووستووەکانی حزبی بەعسیان پووچەڵ کردووەتەوە”، دەشڵێن، 40 تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە لە رووی داراییەوە هاوکارییان پێشكەشی بەعس كردووە.
دەزگاكه، لە بارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك هاوڵاتی بەهۆی هاوكاریكردنی حزبی بەعسی پێشووی عێراق راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و باس لەوەدهكات، ئەو کەسانە پڕوپاگەندەی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە بۆ نانەوەی پشێوی و پلانیان داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر دەزگاکانی دەوڵەت.
گرووپەكه لەژێر ناوی (لیواى 66) خۆیان رێكخستووە و بەرپرسانی رێكخراوەكە لە دەرەوەی وڵات دەژین، هەروەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
هەروەها ئەوەشیان باس كردووە، هەندێك لە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە، لەلایەن ئەندامانی هەڵاتووی حزبی بەعسی پێشوو، لە دەرەوەی وڵاتەوە ئاراستە دەکرێن و فەرمان وەردەگرن.
دهزگاى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دهڵێت، دەستگیرکراوەکان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.
شەوێک لە سجنی بەعس برانە دەرەوە و 40 ساڵە بێسەروشوێنن
22 كەس بە تۆمەتی برەودان بە حزبی بەعس دەستگیر كران