سوپای پاسداران
به‌رپرسێكی ئێرانی:
“ئێران ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شی تێكشكێنه‌ر ده‌بێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسێكی ئێرانی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، رایگه‌یاندووه، ئێران ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شی تێكشكێنه‌ر ده‌بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م به‌یانییه ئیسرائیل تاران و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی ئێرانی مووشه‌كباران كرد.
میدیای ئێرانی ده‌ڵێن، ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئیسفه‌هان، كرماشان و قوم و ته‌برێزیش بیستراوه.
هێشتا وه‌ڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل رووینه‌داوه، به‌ڵام میدیاكانی ئیسرائیل هه‌رزوو بڵاویانكرده‌وه، قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل داخراون و داوا له هاوڵاتیان كراوه له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌ن.