"چەکی کیمیاویان لەسەر تاقیکراوەتەوە"

شەوێک لە سجنی بەعس برانە دەرەوە و 40 ساڵە بێسەروشوێنن

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لیژنەیەک لە بەغداوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن لە کەسوکاری ژمارەیەک بێسەروشوێن کە نزیکەی 40 ساڵە بێ سۆراغن.

سەردەشت محەمەد، کەسوکاری یەکێک لە بێسەروشوێنبووان بە 964ـی وت، لە ساڵی 1985 نزیکەی 50 گەنج لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستبەسەر کران و لەو کاتەوە بێسۆراغن.

باسی لەوەش کرد، چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە لە رابردوودا و بۆیە ئێستا نمونە لە کەسوکاری ئەو کەسانە وەردەگیرێت بۆ دۆزینەوەیان و تا ئێستا 20 خانەوادە هاتوون.

پێداچوونەوە: هاوبەش