شۆفێران ئاگاداربن

قیر دەکرێت؛ شەقامى رۆیشتوو بۆ بازگەى عەربەت دادەخرێت

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆى قیرکردنەوە شەقامى رۆیشتوو بۆ بازگەى عەربەت دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەمەبەستی قیرکردنی شەقامی رۆیشتوو لە فلکەی تانجەڕۆ بۆ بازگەی سلێمانی- عەربەت، دادەخرێت”.

وەک باسکراوە، رۆژى دووشەممە 21.7.2025، دەست دەکرێت بە کارى قیرکردن لە شەقامەکەدا.

روونیشى کردووەتەوە، بۆ ئەوەى ئاستەنگى هاتوچۆ دروست نەبێت، سەرەتا لە بازگەی سلێمانی- عەربەت دەست بەکاری قیرکردن دەکرێت.

” داوا لە شۆفێران دەکەین کە شەقامی تەنیشتی وەک جێگرەوە بەکار بهێنن لەو شوێنەی کە قیرکردن ئەنجام دەدرێت و هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و هاتووچۆ بکەن”، شارەوانى وا دەڵێت.