مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە ورمێ دۆزرایەوە

964+

شۆڕش قادری

لاشەی ورچێکی قاوەیی هاوشێوەی ورچەکانی باڵەکایەتی لە سنوورەکانی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری موختار خانی بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی ورمێ بڵاویکردووتەوە، دوای ئەوەی ئاگادار کراونەتەوە لەوەی کە ورچێکی قاوەیی لە بەرزاییەکانی گوندی ئەنەبی لە ناوچەی تەرگەوەڕ دۆزراوەتەوە، تیمێکیان چووەتە شوێنەکە و بۆیان دەرکەوتووە کە ورچەکە نێرە و بەهۆکاری نادیار لەناوچووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسەواری فیشەک بە جەستەی ورچەکەوە نەبووە و پێدەچێت دوای توانەوەی بەفری شاخەکان، ئاو لاشەکەی هێنابێتەوە خوارەوە، لێکۆڵینەوەشیان لە هۆکاری لەناوچوونی ورچەکە دەستپێکردووە.

پێشتر چەند جارێک ئەو جۆرە ورچە لە سنوورەکانی ورمێ و باڵەکایەتی بینراوە و چەند دانەیەکیشیان لێ کوژراوە، لە دواین حاڵەتیشدا، رۆژى 6.5.2025 لە گوندی زەنگەڵین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان بنارى قه‌ندیل و سنووری دۆڵی باڵه‌یان له ‌ناحیه‌ی قه‌سرێ له‌ قه‌زای چۆمان، ورچێک به‌ کوژراوى دۆزرایه‌وه‌، ئەو گوندەش هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان.

پێشتر فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێنى ئەو جۆرە ورچەی ئاشکرا کردبوو کە ورچی قاوەییه‌ و زیاتر لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس ده‌ژیت، ناوی عه‌ره‌بی (الدب البنی) و ئینگلیزیه‌كه‌ی (Brown Bear) و‌ ناوی زانستیشی (Ursus arclos)ـه‌ و مەترسی لەناوچوونیشیان لەسەرە.

ژینگه‌ى سۆران ره‌چه‌ڵه‌كى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى باڵە...

ژینگه‌ى سۆران ره‌چه‌ڵه‌كى ورچه‌ كوژراوه‌كه‌ى باڵەکایەتی ئاشكرا ده‌كات

لە بەرواری باڵا ورچ پەلاماری شوانێکی دا و خۆشی هەڵات

لە بەرواری باڵا ورچ پەلاماری شوانێکی دا و خۆشی هەڵات