گرافیک؛ 964+
" چیاکانی زاگروس لانكه‌كه‌یه‌تى"
ژینگه‌ى سۆران ره‌چه‌ڵه‌كى ورچه كوژراوه‌كه‌ى باڵەکایەتی ئاشكرا ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ره‌چه‌ڵه‌ك و شوێنى ژینى ئه‌و ورچه ئاشكرا ده‌كات له دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لاشه‌كه‌ى به كوژراوى له سروشتى سنوورى قه‌زاى چۆمان دۆزرایه‌وه.
ورچه‌كه له ورچی قاوەییه کە زیاتر لە زەنجیرە چیاکانی زاگروس ده‌ژیت، ناوی عه‌ره‌بی (الدب البنی) و ئینگلیزیه‌كه‌ی (Brown Bear) و ناوی زانستشی (Ursus arclos)ـه.
ئه‌م ورچه لە رێزبەندی ئه‌و ئاژەڵانەیه كه به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی سایتس CITS مه‌ترسی لەناوچوونیان له‌سه‌ره.
ژینگه‌ى سۆران ده‌ڵێت، ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ره‌هه‌ندێكی جوگرافی دیاریكراوی هه‌یه و سیسته‌می ژینگه‌ی تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێت، بوونی چه‌ند ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ر و باڵنده له‌م ناوچه‌یه هاوژیانن له سیسته‌مێكی ژینگه‌یی دیاریكراودا و هه‌ندێكیان رووبه‌ڕووى هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچوون و بنبڕبوون ده‌بنه‌وه، بۆیه گرنگە پارێزگاری له‌و سه‌روه‌ته نیشتمانیه بكه‌ین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، به‌پێی رێنمایی ژماره 1ـی ساڵی 2023 رێنمایی تایبه‌ت به رێكخستنی راوكردن سزای بكوژه‌كان و سه‌رپێچیكه‌رانی ژینگه‌یی دیاریكراوه و پێشتۆیش هه‌ژار ماهیر به 964ـى وتبوو كه سزاكه 20 ملیۆن دیناره.
ورچەکە رۆژى 6.5.025 لە گوندی زەنگەڵین كه ده‌كه‌وێته نێوان بنارى قه‌ندیل سنووری دۆڵی باڵه‌یان له‌ناحیه‌ی قه‌سرێ له قه‌زای چۆمان به کوژراوى دۆزرایه‌وه، کە ئه‌م گونده نزیكترین گوندى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تاوه‌كو ئێستا، ئه‌مه سێیه‌مین حاڵه‌تى كوشتنى ورچه له سنوورى باڵه‌كایه‌تى و بنارى قه‌ندیل، كه یه‌كه‌میان له‌رۆژى 15.10.2023 له‌سه‌ر رێگاى گوندى قڕناقاو ورچێك به مردوویی دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات سه‌رۆكى شاره‌وانى وتی ژه‌هرخوارد كراوه، دووه‌میشیان له 13.8.2024 لە کوێستانەکانی پرژە ورچێکی قاوەیی بە کوژراوی دۆزرایەوە و ئاسه‌وارى گولله به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربوو.