"لەپەلوپۆ کەوتووم"

خەمخۆری هونەرمەندان نەخۆشە

دیلام محەمەد- سلێمانى

خەمخۆرى هونەرمەندان نەخۆشە و داواى نزاى بەخێر لە هاوڵاتیان دەکات، وەک دەڵێت،”لەپەلوپۆ کەوتووم و ناتوانم بچمە دەرەوە”.

جەزاى ساز کە بە مشورخۆر و خەمخۆرى هونەرمەندان ناسراوە، لەئێستادا لەماڵ کەوتووە و بەشى راستى جەستەى لەکار کەوتووە.

پەیامنێرى 964 لە ماڵەوە سەردانى جەزاى سازى کردوو و وێڕاى لێپرسین لە تەندروستى، گفتوگۆیەکیشیان لەبارەى نەخۆشکەوتنەکەى کرد.

سەرەڕاى نەخۆشییەکەى، بەڵام جەزاى ساز هەر خەیاڵى لاى هونەرمەندانە و دەڵێت،”ئەگەر خوار رەحم بکات و زوو بکەومەوە سەرپێ، چەند بەرنامەیەکم هەیە بۆ بەسەرکردنەوەى چەند هونەرمەندێک کە پێویستیان بە هاوکارییە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح