لە دهۆک

بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ

964+

هێڤی دیوالی

کەمێک پێش ئێستا بۆ جاری دووەم بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە قەزای شێخان لە دهۆک و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و کۆنترۆڵ نەکراوە.

پەیامنێری 964 لە زاری دانیشتوویەکی کەمپی ناحیەی باعەدرێوە کە ڤیدیۆیەکی ساتی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکەی بۆ 964 ناردووە دەڵێت، درۆن لە کێڵگە نەوتیەکە کەوتووەتە خوارەوە، بە چاوی خۆمان بینیمان کەوتەخوارەوە و دەنگێکی زۆر گەورە و بەهێزی هەبووە و دوکەڵی رەش بەرز دەبوویەوە.

هیچ لایەنێکی فەرمی وەڵامی پەیوەندییەکانی پەیامنێری نەدایەوە، بەڵام بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سە...

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ