لە گەڵاڵەی شارباژێڕ
هەورە بروسکە ژمارەیەک سەر ئاژەڵی مردار کردەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەم باران و هەورە بروسکەیەی ئەمڕۆ رووی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بوو بە بەڵا بۆ بەشێک لە ئاژەڵان و لە ناوچەی شارباژێڕ هەورە بروسکە لە ژمارەیەک سەر ئاژەڵیدا و مردار بوونەوە.
عەلی ساڵح، ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025، هەورە بروسکە داویەتی لە ژمارەیەک سەر ئاژەڵ لە سنووری گوندی گەڵاڵە و مرداری کردوونەتەوە.
وتیشی، ئەو ئاژەڵانەی مردار بوونەتەوە، بزن بوون ژمارەیان نزیکەی 16 سەر دەبن، تەنیا زیان بەر ئاژەڵەکان کەوتووە و شوانەکەیان سەلامەتە.
باسی لەوەشکرد، رووداوەکە لە گۆمەسپ روویداوە و لە نیوەڕۆوە بارانەکە دەستیپێکردووە و تا ئەم ساتەش خۆشی نەکردووەتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر