هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادی

ئاگر لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی دهۆک کەوتەوە

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە کاتژمێر 12:32 خولەکی نیوەڕۆ نوێکرایەوە

ئاگری کابینەکانی پرۆژەی کازابلانکا کونترۆڵکرا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتە بێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، ئاگری کابینەکان کونترۆڵکراوە و زیانی گیانی نییە تەنیا زیانێکی زۆری مادی بە کابینەکان گەیشتووە.

زانیارییەکانی پێشوو

ئەو کابینەیەی سووتاوە، شوێنی پشوودانی ئەو کرێکارانە بووە، کە کار لە پرۆژەکەدا دەکەن، پرۆژەکە تەواو نەکراوە و تائێستا کاری تێدا دەکرێت.

ئاگر لە کابینەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی کازابلانکا کەوتەوە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش دەڵێت، تیمەکانیان گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و زیانەکان نەزانراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.7.15، نزیک کاتژمێر 11:35 خولەکی نیوەڕۆ، ئاگر لە کابینەکانی پرۆژەی کازابلانکا،  لە سنووری قەزای سێمێل کەوتەوە و تا ئێستا کونتڕۆڵ نەکراوە.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە کابینەکانی پڕۆژەی کازابلانکا لە ناحیەی تەناهی کەوتووەتەوە.

وتیشی، “تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەش دیار نییە و زیانەکان نەزانراون”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر