نزیکەی 69 دۆلارە

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی 69 دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 0.2 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی 0.27٪ دابەزیوە.

هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 66 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.33٪ دابەزیوە.

لە یەک دوو رۆژی رابردوودا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی  حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەو خوار بووەوە.