هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
گەرمای هاوین لە هەرێمی کوردستان
وەک هەموو رۆژێک: گەرمیان گەرمترینە و حاجى ئۆمەران فێنکترین
964+
وریا فەتاح
بەپێی نەخشەی پلەکانی گەرما کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئەمڕۆ قەزای خانەقین و دووزخورماتوو بەرزترین پلەی گەرمایان تێدا تۆمار کراوە کە گەیشتووەتە 49 پلەی سیلیزی، حاجى ئۆمەرانیش بە 31 پلە، نزمترینە و کەشەکەى فێنکە.
بەپێى نەخشەکە بێت، بەراوردی نێوان گەرمترین و فێنکترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی 18 پلەیی نیشان دەدات.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 14.7.2025، پلەکانی گەرمای هەندێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە:
گەرمیان: 49 پلە
کەرکووک: 48 پلە
هەولێر: 46 پلە
دهۆک: 45 پلە
سلێمانی: 42 پلە
زاخۆ: 46 پلە
سۆران: 43 پلە
هەڵەبجە: 43 پلە
قەڵادزێ: 42 پلە
هەڵشۆ 38 پلە