"ئامانجمان کۆتاییهێنانە بە چەک"

پەیامێک و دوو وێنەى نوێ لە ئۆجەلانەوە

964+

وریا فەتاح

رێک ساڵێک بەسەر راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتیدا تێپەڕ دەبێت، لەو چوارچێوەیەدا و وەک بەشێک لە کارەکانی شاندی ئیمرالی، دوو وێنەی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بڵاوکرانەوە و پەیامێکی گرنگی ئاراستەی رای گشتی کرد.

پەروین بوڵدان، وەک ئەندامی شاندی ئیمرالی، پەیامە فەرمییەکەی ئۆجەلانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی خوێندەوە. پەیامەکە جەخت لەسەر قۆناغێکی نوێی خەباتی سیاسی دەکاتەوە و تێیدا هاتووە:

“بانگەوازی ئێمە بۆ کۆتاییهێنان بوو بە سەردەمی چەک و دەستپێکردنی خەباتێکی نوێی دیموکراتی.”

گرنگترین خاڵەکانی پەیامەکە:

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان کورد و تورک کردووە و رایگەیاندووە:

_ بەبێ کورد، تورک نابێت و بەبێ تورکیش، کورد نابێت.

_ ئاشتی تەنیا بژاردەیەکە بۆ پێکەوەژیانی گەلان و دەبێت هەنگاوی کردەیی بۆ بنرێت.

_ ئامانجمان کۆتاییهێنان بوو بە چەک.

_ لەو شوێنەی سیاسەت جێگیر دەبێت، چەک واتای خۆی لەدەست دەدات.

_ ئێمە بە ئیرادەی خۆمان قۆناغی لااپەڕینی نەرێنیمان تێپەڕاند.

_ کاتی ئەوەیە لە سیاسەتی توندوتیژییەوە بەرەو سیاسەتی دیمۆکراتیک وەرچەرخێین.

_ بڕیاری کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری، وەرچەرخانێکی دەروونی بوو.

_ ئەمە راگەیاندنی پێکهاتنێکی دەروونی نوێیە لەگەڵ کۆماردا

_ تورک بێ کورد و کوردیش بێ تورک نابن.

_ یەکێتیی کورد و تورک خاوەن کارەکتەرێکی مێژوویی ڕەسەنە.

_ بانگەوازی 27ی شوبات، هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ڕۆحی یەکێتی.

_ دەبێت میکانیزمی خوێن و ململانێ بشکێنین.

_ ئەگەر بەپێی بەرژەوەندیی سیاسیی کاتی بجوڵێینەوە، هەموومان لاواز دەبین.

_ هەوڵدان بۆ بەردەوامبوونی ئینکار، گەورەترین ناڕێکییە.

_ دەمانەوێت مەرجەکانی یاسای یەکێتی جێبەجێ بکەین.

_ کاتی ئەوەیە لە قۆناغی نەرێنییەوە بەرەو قۆناغی ئەرێنیی بنیادنان هەنگاو بنێین

_ ئامانجمان سەروەریی یاسا و کۆمەڵگەی دیمۆکراتیکە.

_ یەکگرتنی دیمۆکراتیک بەقەد سەرەتای دامەزراندنی کۆمار گرنگە.

_ دەبێت لە تورکیا هاووڵاتیبوون لەسەر بنەمای پەیوەستبوون بێت نەک نەتەوە

_ وەک چۆن ئایین ناسەپێنرێت، نابێت نەتەوەبوونیش بسەپێنرێت.

_ دیمۆکراسی تەنیا رێگەی ڕزگاربوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

_ ژنان ئازادیخوازترین هێزی یەکگرتنی دیمۆکراتیکن.

_ زمانی ئەم سەردەمە نابێت باڵادەست و ئۆتۆریتەر بێت.