درۆن لە ئاسمانی هەولێر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
دژە تیرۆری کوردستان وادەڵێت
دەنگە بەهێزەکەی هەولێر درۆنی بۆمبڕێژکراو بوو
964+
پەری ساڵح
نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێری بەخەبەرهێنا، دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت درۆن بووە و خراوەتە خوارەوە.
بە پێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، بە دیاریکراوی کاتژمێر 2.20 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندراو خرایە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
دوای شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل چەند جارێک درۆن ئاراستەی ناوچەکانی هەرێم کراوە بەتایبەت فڕۆکەخانەی هەولێر و کونسوڵخانەی ئەمریکا.