ساردکەرەوەی چوارقورنە داخرا - وێنە؛ قایمقامیەتی رانیە
"زیاتر لە 10 تۆن هەنجیری خراپبووی تێدابووە"
ساردکەرەوەی چوارقوڕنە داخرا؛ بەرهەمەکانی بەباشی نەپارستووە
شۆڕش قادری
ساردکەرەوەی چوارقوڕنە بۆ هەڵگرتنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک داخرا.
کارزان سلێمان سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی وت، “بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین / بەشی ئابووری و یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقورنە، بڕیارماندا بە داخستنی ساردکەرەوەی چوارقوڕنە بۆ ماوەی حەوت رۆژ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، شوێنکاری ناوبراو پابەند نەبووە بە رێنمایی کۆگاکردن و نەپاراستنی بەرهەمی خۆراک لە کەشوهەوایەکی گونجاودا.
کارزان سلێمان وتیشی، لە ساردکەرەوەکەدا زیاتر لە 10 تۆن هەنجیری وشککراو و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە کە شیاوی خواردن نییە و لەناو دەبرێت.