دژی کەمی کارەبا و بارهەڵگرەکان گردبوونەتەوە

لەلایەن هاوڵاتیانەوە رێگای سەرەکی ئاغجەلەر بۆ تەق تەق داخرا

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

دانیشتوانی گوندێک سەر رێگای سەرەکی ناحیەی ئاغجەلەر بۆ تەق تەقیان گرتووە بەم شەوە دژی ئەو بارهەڵگرانەی بەو رێگایەدا هاتوچۆ دەکەن و دەڵێن بەهۆی رشتی رۆنەوە ژینگەی گوندەکەیان تێکدراوە و مەترسیشی دروست کردووە.

رابەر جەوهەر دانیشتوی گوندی قەسرۆکە لە ناحیەی ئاغجەلەر بە 964ـی وت، “هۆکاری سەرەکی گرتنی ئەم رێگەیە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانن، کاتێک شەوان بەناو گوندەکەمان دا تێدەپەڕن رۆنی رەش دەرشێنن ئاستەنگی دروست دەکەن بۆ دانیشتوانی گوندەکان، شەو نییە ماتۆرسوارەکان لە کاتی چوون بۆ سەر پرۆژەی حەوزی ماسیەکان تووشی رووداو نەبن.

وتیشی، جارێ هەر باسی کارەبا ناکەن شەوان بوون بە حەرەس بەدیار  پرۆژەکانیانەوە دەڵێی ترافیک لایتە ڤۆڵتیەکەی هێندە کەم دەبێتەوە ئامێری فێنککەرەوەش کارپێ ناکات بەم وەرزی گەرمایە.

ئاکۆ مستەفا بەڕێوەبەری کارەبای ئاغجەلەر بە 964ـی وت، بەهۆی زۆر بوونی خواستی زۆری هاوبەشانی کارەبا لە سنورەکە وای کردوە ڤۆڵتی کارەبا داببەزێت شەو هەبووە زیاتر لە سێ جار لە وێستگەی کارەبای ئاغجەرلە هەڵیداوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دو رۆژە هاوڵاتیانی گوندی سەرکەڵەک لە تەق تەق رێگای سەرەکی ناحیەی ئاشتی بۆ تەق تەق یان داخستو وە، تاکە رێگای بەدیل بۆ هاتوچۆی بارهەڵگەرەکان رێگای ئاغجەلەر بوو ئەویشیان نەما.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیا...

دانیشتووانی بنگرد هەفتەیەکە رێگایان داخستووە؛ خێمەیان هەڵداوە و شەو و رۆژ چۆڵی ناکەن