هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سبەینێ بەشێک لە رێگای کەلار – دەربەندیخان دەبێتە یەک ساید 

964+

توانا نەقی

ئێستا رێگای کەلار – دەربەندیخان هەمووی دووسایدە بەڵام لە چەند شوێنێک کارکردن بەردەوامە و بۆیە سبەینێ لە ناوچەیەکی شەقامەکە بەهۆی کارکردنەوە دەبێتە یەک ساید.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە سبەینێ یەکشەممە 13.7.2025ـەوە لە بەرامبەر گوندی لەواوان رێگای نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان دەبێتە یەک ساید.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاتن و رۆیشتن دەکەوێتە ئاراستەی رۆیشتن بۆ قەزای دەربەندیخان تکایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن تاوەکو بەدووربن لە رووداوی هاتوچۆ.

بە قسەی بەرپرسانی رێگاوبانی گەرمیان تاوەکو ئێستا 98%ـی رێگای دووسایدی نێوان کەلار – دەربەندیخان تەواو بووە و تەنیا چەند شوێنێکی ماوە کە بەتەواوەتی شەقامەکە بکرێتەوە.

لە جێگایەک هەردوو سایدی رێگای دەربەندیخان - کەلار داخر...

لە جێگایەک هەردوو سایدی رێگای دەربەندیخان - کەلار داخراوە