هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك

شاره‌وانى سلێمانى هه‌فتانه‌ گۆڕستانه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سلێمانى، هەڵمەتی پاککردنەوەی گۆڕستانەکان بوو به‌ هه‌فتانه‌، به‌ تایبه‌تی دواى ئه‌وه‌ى كه‌ كه‌سوكارى مردوون سه‌ردانى گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ن و پاشماوه‌یه‌كی زۆر له‌دجواى خۆیاندا به‌جێده‌هێڵن.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ده‌ڵێت، بە مەبەستی پاککردنەوەی گۆڕستانەکانی شاری سلێمانی لەرێگەی هۆبەی  گۆڕستانەکان ، هەفتانە هەڵمەتی پاکردنەوە و رنینی گژوگیای گۆڕستانەکان ئەنجام دەدات بەتایبەتیش له‌ رۆژانی شەممە کە هاوڵاتیان لە رۆژانی هەینی سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن خۆڵ و خاشاک بەجێدەهێڵن.

ئاماژه‌ى به‌وشه‌كردووه‌، هه‌ر خاوه‌ن مردووه‌كان نین به‌ڵكو بەشێک لە فرۆشیارانیش پاشماوەی کاڵاکانیان بڵاودەکەنەوە وە سیما و نەریتی گۆڕستانەکان دەشێوێنن.