لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی کردەسەر کچێکی شەش ساڵان لەسێدارە درا

964+

شۆڕش قادری

ئەو تۆمەتبارەی لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،  دەستدرێژی کردەسەر کچێکی تەمەن شەش ساڵ، لەبەرچاوی خەڵک لەسێدارە درا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری ناسر عەتەباتی داواکاری گشتی پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025 لە شاری بۆکان و لەبەرچاوی خەڵک ئەو کەسە لەسێدارە دراوە کە زستانی رابردوو دەستدرێژی کردەسەر کچێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی نیان چەلەبیانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر ئەوەی ئەو کردەوەیە هەستی خەڵکی بریندار کردووە، بەوردی و بەخێرایی کار لەسەر دۆسیەکە کراوە و بە ئامادەبوونی سکاڵاکەرەکان، دادگا بڕیاری لەسەر داوە.

شەوی 16.1.2025 باوکی نیان، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و چەند برینێک لەسەر جەستەی، کچەکەی گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان و لەوێشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی دەستدرێژی کردەسەر نیان چەلەبیانی کوڕێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی سەقز بوو و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدانابوو، لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان ئەو کارەی کردووە.

جگە لەو کەسە، باوکی نیان و دایک و خوشکێکی دەستدرێژیکاریش بەتۆمەتی دەست تێدابوون لە تاوانەکە و ئازار و ئەشکەنجەدانی نیان، دەستگیر کراون و هەر کەسێکیان سزای 15 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە کە دەوترێت، باوکی نیان پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دایک و خوشکی ئەوە کەسەدا هەبووە و هەر لەبەر ئەوەش چاوپۆشی لە تاوانەکە کردووە.

ئەمڕۆ سێ كەس لە ئێران لەسێدارە دران

ئەمڕۆ سێ كەس لە ئێران لەسێدارە دران

ئێران سەرۆکی تیمێکی ئەلیکترۆنی مۆسادی لە سێدارەدا

ئێران سەرۆکی تیمێکی ئەلیکترۆنی مۆسادی لە سێدارەدا