لە قەزای بێجی

باندێکی دزینی مەڕ و ماڵات دەستگیر کران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەی چەند مانگێکە باندێکی دزینی مەڕوماڵات و دزینی کەرەستەی کشتوکاڵی خەڵکی قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدینیان ھەراسانکردووە و ئەمڕۆ لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.

مەحەمەد مەحمود، قایمقامی قەزای بێجی بە 964ـی وت، دوای ئەوەی نیگەرانی ھاوڵاتیان و ئاژەڵدارانمان پێگەشت بەوەی لەلایەن باندێکی دزینی مەڕو ماڵات و کەرەستەی کشتوکاڵیەوە ھەراسان کراون دەستبەجێ تیمێکمان لەھێزە ئەمنی و ھەواڵگرییەکان پێکھێنا و ژمارەی ئەندامێکی باندەکەمان دەستکەوت کە خۆی وەکو فرۆشیاری مەڕ و ماڵات دەناساند بەناوی کڕینی مەڕ و ماڵات ھێزەکانمان ھەڵیانکوتایە سەر شوێنی تۆمەتبارەکە.

وتیشی، لەھەڵمەتەکدا پێنج کەس دەستگیرکراون و لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستەبەسەر ژمارەیەک مەڕ و ماڵات و کەرەستەی جوتیاری و کشتوکاڵیدا گیراوە و تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراق بەندکراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەڵێن لە عێراق درۆن بۆ دزینی مەڕوماڵات بەكاردەهێنرێت!

دەڵێن لە عێراق درۆن بۆ دزینی مەڕوماڵات بەكاردەهێنرێت!