فیل دەگاتە نزیكەی دوو ساڵ

ماوەی دووگیانبوونی ئاژەڵان و هۆكارەكانی لە 964وە بزانە

964+

محەمەد فاتیح

ماوەی دووگیانبوونی ئاژەڵان جیاوازییەكی زۆری هەیە و لە ئاژەڵێكەوە بۆ ئاژەڵێكی تر دەگۆڕدرێت و خۆی دەبینێتەوە لە نێوان چەند رۆژێك بۆ نزیكەی دوو ساڵ.

بەپێی دەیان سایت و پێگەی باوەڕپێكراو لەوانە گۆڤاری ناشیونال جوگرافیك، ئاژەڵە بچوكەكان ماوەی دووگیانبوونیان كەمە، بۆ نمونە مشك 21 رۆژ، كەروێشك 31 رۆژ، پشیلە و سەگ و گورگ لە نێوان 62 رۆژ بۆ 68 رۆژە.

ئەو ئاژەڵانەی كە ماوەی دووگیانبوونیان زۆرە، مەڕ و بزن 151 رۆژ، گامێش 10 مانگ و 10 رۆژ، هوشتر لە نێوان 360 بۆ 420 رۆژ، ئەسپ 335 رۆژ، مانگا 278 بۆ 290 رۆژ، زەڕافە 420 بۆ 450 رۆژ، درێژترین ماوەی دووگیانبوونى ئاژەڵان فیلە، كە ماوەكەی 646 رۆژە (نزیكەی دووساڵ).

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر ماوەی دووگیانبوونی ئاژەڵان هەیە:

قەبارەی ئاژەڵ: بەگشتی تا ئاژەڵەکە گەورەتر بێت، ماوەی دووگیانبوونی درێژتر دەبێت.

جۆری ئاژەڵ: ماوەی دووگیانبوونیان لە نێوان جۆرە جیاوازەکاندا دەگۆڕێت.

وەرزی زاوزێ: رەنگە بارودۆخی ژینگە کاریگەری لەسەر ماوەی دووگیانبوونیان هەبێت.

ئەمە نمونەیەكی كەم بوو لە ماوەی دووگیانبوونی هەندێك لە ئاژەڵەكان، ئێوەش دەتوانن بەشداربن لە گەڵماندا و بەدوای جۆرەكانی دیكەی ماوەی دووگیانبوونی ئاژەڵەندا بگەڕێن و بیخەنەڕوو.