فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر...وێنە: فڕۆکەخانە
بەهۆى دۆخى ناوچەکە
فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتەکان هەڵنەوەشاونەتەوە؛ هێڵەکان کاتی فڕین دەگۆڕن
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، هیچ گەشتێک بە فەرمی هەڵنەوەشاوەتەوە، ئەوەى هەیە هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان دەستکاری دەکەن و دوایان دەخەن.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،” ئەمڕۆ هەینی (20ـی شوبات) تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، هیچ گەشتێک هەڵنەوەشاوەتەوە و فڕۆکەخانە کراوەیە، بەڵام ئەوەى هەیە لە دوای 16 و 17ـی ئەم مانگەوە شێوازێک لە گۆڕانکاری دروستبووە، هێڵە ئاسمانییەکان خۆیان داوای دواخستن (تەئجیل) دەکەن نەک هەڵوەشاندنەوەی یەکجارەکی”.
روونیشى کردەوە، بۆ نموونە گەشتێک بڕیار بووە ئەمڕۆ 20ـی مانگ ئەنجام بدرێت، هێڵەکە داوای کردووە وادەکەی دوابخرێت بۆ رۆژانی داهاتوو، واتە گەشتەکە هەر دەکرێت بەڵام کاتەکەی دەگۆڕێت.
هۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە پەیوەندی بە رەوشی ئەمنیی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆنەوە هەیە، کە وایکردووە کۆمپانیاکان رێوشوێنی ئەمنی بگرنەبەر.