گەرمایە و دەموچاوى فێنک دەکاتەوە
گەرمترین و فێنکترین
جیاوازییەکە 18 پلەیە؛ خانەقین دەکوڵێت و حاجی ئۆمەران هەناسە دەدات
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ هەم رووداوە سیاسییەکان هەم کەشوهەوا گەرم بوو، بەڵام لە خانەقین وەک دەڵێن کوڵان بوو، حاجى ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچەى هەرێم بوو.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسى هەرێم، ئەمڕۆ هەینى، خانەقین بە 48 پلە گەرمترین ناوچەى کوردستان بوو، حاجى ئۆمەرانیش بە 30 پلەى سێلیزى فێنکترین ناوچە بوو.
جیاوازى نێوانیان 18 پلەى سێلێزى بوو کە ئەمەش رەنگدانەوەی سروشتی جوگرافیای جیاوازی هەرێمی کوردستانە.
پلەکانی گەرماى ئەمڕۆ بەم شێوەیە بوو:
هەولێر: 46 پلە
سلێمانی: 42 پلە
دهۆک: 43 پلە
کەرکوک: 47 پلە
زاخۆ: 45 پلە
هەڵەبجە: 42 پلە
سۆران: 42 پلە