لە توركیا

بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداری پێشانگای كانزا و كانەكان بكەن

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ کانزا و کانەكان و سەرچاوە سروشتیەکان، هەروەها تەکنەلۆژیا لە توركیا بەڕێوەدەچێت، بازرگانانی هەولێریش دەتوانن بەشداریی بكەن.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە 964ی وت، پێشانگەكە لە رۆژانی 3 تا 6ی مانگی 9ی داهاتوو لە شاری ئیزمیری توركیا بەڕێوەدەچێت، بازرگانانی هەولێر، ئەوانەی ئەندامی ژووری بازرگانین و لە بوارەكانی کانزا و کانەكان و سەرچاوە سروشتیەکان كار دەكەن، دەتوانن بەشداریی تێدا بكەن.

وتیشی، ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت بەشداریی بكەن، دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانیی هەولێر بكەن، بۆ ئەوەی كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ بەشداریكردن.