ژمارەیان چەند بوو؟

سزادراوانیش بەشداریی تاقیکردنەوەی پۆلی 12یان کرد

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

قوتابیانی پۆلی 12 ئامادەیی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی ئەمساڵی خوێندنیان ئەنجام دا، قوتابیانی ناو زیندانەکانیش بە هەمان شێوە تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا، کە ژمارەیان 74 قوتابییە لە سەرجەم زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.7.2025 بە 964ی وت، “ئاماری سزادراوانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە چاکسازی گەورانی هەولێر 23 قوتابی، لە چاکسازیی گەورانی دهۆک 35 قوتابی
و لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییش 16 قوتابی بوون و تاقیکردنەوەی پۆلی 12یان ئەنجامداوە”.

وتیشی،” سەرجەم قوتابییەكان پیاو بوون، ئەنجامی دەرچووانیش بڵاوناکەینەوە تا تاقیکردنەوەی خولی دووەمیش ئەنجام دەدەن”.

یەكشەممەی رابردوو خولی یەكەمی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 لە هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و ئێوارەی چوارشەممەش ئەنجامەكان ئاشكرا كران.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نەخۆشی نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی لە پۆلی 12

نەخۆشی نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی لە پۆلی 12