هەنگاوێکى گرنگە

کونسوڵخانەى ئەمریکا ستایشى کارەباى 24 کاتژمێرى دەکات

964+

وریا فەتاح

دواى گەیشتنى کارەباى 24 کاتژمێرى بە دوو ملیۆن هاوڵاتى، کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر ستایشى پڕۆژەکە دەکات و بە هەنگاوێکى بنەڕەتى دەزانێت بۆ پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان.

پەیجى کونسوڵخانەى ئەمریکا لە پۆستێکدا نوسیویەتى”شانازی دەکەین بە بینینی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەکو جێنەڕەڵ ئەلیکتریک ڤێرنۆڤا (GE Vernova) لە پشتیوانیکردنی ئاساییشی وزەی عێراق و هەرێمى کوردستان”.

لە بارەى فراوانبوونى کارەباى 24 کاتژمێرى، کونسوڵخانەکە گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە دوو ملیۆن لە دانیشتوان بە هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتیی پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان دەزانێت.

کارەباى 24 کاتژمێرى؛ 20 هەزارت بۆ هاتووەتەوە؟

کارەباى 24 کاتژمێرى؛ 20 هەزارت بۆ هاتووەتەوە؟