خانویان به نایاسایی دروستكردووه
له سیته‌كه كۆن دوو هاوڵاتی له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی كردن ده‌ستگیران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنورى پارێزگاى سلێمانى دوو هاوڵاتى بۆ تۆمه‌تى كارى زێده‌ىڕۆیی كردن ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
رووداوى ده‌ستگیركردنه‌كه له سیته‌كه كۆن بووه سه‌ر به قه‌زاى چوارتا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك ئه‌م دوو هاوڵاتیه‌یان ده‌ستگیركردووه، کە هەستابوون بە دروستكردنی دوو خانوو لەسەر موڵکى گشتی بەشێوەیەکى نایاسایى.
ئاماژه به‌وه‌ىشكراوه، هه‌ردوو هاولاتییه‌كه په‌ڕاویان بۆ كراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادوه‌ریشه‌وه راگیراون و لێكۆڵیتنه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.