چه‌ند دیمهنێكى ئه‌و سندوقانه‌ى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى له هه‌ریر داندراون... وێنه: رێكخراوى ههریریر من.
ژیانى له مه‌ترسیدایه و خاوه‌نى پێنج منداڵه
له هه‌ریر خۆبه‌خشان سندوقى كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاری بۆ خێزانێك داده‌نێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى هه‌ریر خۆبه‌خشان سندوقێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكاری بۆ خێزانێك داناوه كه باوكه‌كه ژیانى له مه‌ترسیدایه و خاوه‌نى پێنج منداڵیشه.
سندوقه‌كان له به‌رده‌م بازاری سەوزە و میوەفرۆشانی هەریر داندراوه كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌رى قه‌زاكه.
كەریم برایم مەرزانی، سەرۆكی رێكخراوی (هەریری من) بۆ كارى مرۆیی، كه سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه به 964ـى وت، (س) گەنجێکی دانیشتوی هەریرە و خاوەنی پێنج منداڵە، به‌ڵام به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه ئێستا ژیانی لەوپەڕی مەترسیدایە و پزیشكه‌كانیش ته‌نیا مانگێکیان بۆ داناوە.
زتیشی “ئه‌م گه‌نجه ماوه‌ى حەوت ساڵ بەر لەئێستا توشی گرێیەک دەبێت لە سەری، هەر ئەوکات قەپاغی سەری هەڵدەگیرێت بەڵام ئێستا گرێیەکەی دووبارە سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه دەست و قاچ و چاوێکی لەدەست داوە”.
دواجار كه ئه‌م گه‌نجه چووه‌ته لاى پزیشك پیچیان ووتوه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا نەشتەرگەریت بۆ نەکرێت ژیانت دەکەوێتە مەترسییەوە.
كه‌ریم ده‌ڵێت، تێچوی نەشتەرگەریەکەی بە خه‌رجی و مانەوەى لە نەخۆشخانە 22 ملیۆن دیناره و پێشتریش بڕی 13 ملیۆن دینارى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌رزكردووه و ئه‌وان ئێستا ده‌یانه‌وێت له‌و هه‌ڵمه‌ته‌یاندا ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ كۆبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى رزگار بكه‌ن.
رێكخراوه‌كه‌ى هه‌ریر داوا له خێرخوازان ده‌كات به‌هۆى نالەبارى دۆخى ئه‌م گه‌نجه و خێزانه‌كه‌ى هیممەت بکەن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هاوكارى و رزگاركردنى ژیانى.
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان پەیوەندی بکەن بە
07504375658
07504952752
07830615959
07824452752
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان لە ڕێگای
Fastpay:7504375658
FIB: 7504952752