هەریەکەو خەونێکی هەیە
کوڕ و کچانی پۆلی 12ـی قوتابخانەی شەهید جەبار نمرەی بەرزیان هێناوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
کوڕ و کچانی پۆلی 12ـی قوتابخانەی شەهید جەباری نمونەیی لە سلێمانی نمرەی بەرزیان هێناوە و هەریەکەوە خەونی خۆی هەیە.
محەمەد مەریوان یەکێک لەو قوتابیانە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “بە عام باش بووین بەڵام کچەکانمان باشتر بوون و دەرەجەی بەرزتریان هێناوە”.
چەند هاوڕێیەکی دیکەی محەمەد وتیان، تا ئێستا ساغ نەبوونەوە کام بەشە هەڵبژێرن، بەڵام یارا عەبدولکەریم یەکێک کە کچە زیرەکەکانی قوتابخانەی شەهید جەبار وتی، “دەرجەی 98.3ـم هێناوە و حەزم لە پزیشکی گشتییە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری