چەند رۆژێکە نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
لەبن 70 دۆلارە
نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە
شۆڕش قادری
سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەڵام یەک دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیر بووە و لەبن 70 دۆلار خۆی راگرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9.7.2025 و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 99 سەنت دیاری کراوە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 69 دۆلار و 25 سەنت بوو.
هەروەها ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 68 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 10 دۆلاری چووەسەر، بەڵام بە راگەیاندنی ئاگربەست و هێوربوونەوەی دۆخەکە، جارێکی تر دابەزی.