476 رووفات بێ ناسنامه‌ن
تاوه‌كو ئێستا 274 رووفاتى ئێزدی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه و ناسنامه‌یان دیاره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى، له‌كۆى 750 رووفاتى ئێزدی كه له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا 274 ناسنامه‌یان دیاره و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش رووغاتى بێناسنامه‌ن، زۆرترین ئه‌و رووفاته ناسراوانه‌ش كه ناسنامه‌یان ئاشكرا بووه له ساڵ 2021 له گۆڕه‌كان ده‌رهێندراون.
ئاماره‌كه هی رێكخراوى پەتریکۆره، كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی به‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و 274 رووفاته‌ى ناسنامه‌یان دیاره دواى ئه‌وه‌ى پشكنینى DNA یان بۆ كراوه، راده‌ستى كه‌سوكاره‌كانیان كراوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌شی بێناسنامه‌ن چاوه‌ڕێی ئه‌نجامى پشكنینه‌كانیان ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره‌كه له رۆژى 6.2.2021 104 رووفاتى ناسراو راده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه، له رۆژى 9.12.2021 42 رووفات، له 24.10.2022 16 رووفات، له 20.6.2023 39 رووفات، له 22.1.2024 41 رووفات و له رۆژى 21.5.2025 یش 32 رووفات راده‌ستى كه‌سوكاریان كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وشه‌كراوه، هێشتا به‌ده‌یان گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى دیكه ماون كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ بكرێت، كه پێشبینى ده‌كرێت سه‌دانى رووفاتیان تێدا بێت.
به‌پێی ئامارێک، كه پێشتر 964 له رێكخراوى په‌تریكۆرى وه‌رگرتووه، تاوه‌كو ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن، له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه هه‌ڵدراونه‌ش 750 روفات ده‌رهێندراون و ته‌نیا 274 رووفاتیان ناسراونه‌ته‌وه.