دیمەنێک لە دەستپێکردنی کاری هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان... وێنە؛ رێکخراوی پەتریکۆر.
جگه له ئێزدی هی شیعه‌كانیشى تێدایه
له سنوورى شنگال ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكی نوێی به كۆمه‌ڵ ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى شنگال، ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند گۆڕێكی نوێى به كۆمه‌ڵ ده‌كرێت و به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوێكی مافى مرۆڤیش، گۆڕه‌كان هی ئێزدی و شیعه‌كانه.
فه‌رمانگه‌ى كاروبارى پاراستنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ر به ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق، كارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
خه‌یری عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى په‌تریكۆر تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ به 964ـى وت، له دوێنێوه ده‌ست به هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان كراوه و به چه‌ند قۆناغێك كاره‌كان ته‌واوده‌كرێن.
پەتریکۆر، رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی زیاتر به‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.
وتیشی “له‌ماوه‌ى 20 رۆژدا هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه‌كان ته‌واو ده‌كرێن”.
توركمانە شیعه مه‌زهه‌به‌كانى قەزای تەلەعفەر، به‌هه‌ماشێوه‌ى ئێزیدیه‌كان بەدەستی داعش روبەڕوی كوشتن، رفاندن و ئاوارەیی بونەته‌وە.
به‌پێی ئامارێکى ئه‌م رێكخراوه، تا ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن.
ژماره‌ى ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ى كارى هه‌ڵدانه‌وه‌یان بۆ كراوه بریتین له 55 گۆڕ و تێیدا 750 روفات ده‌رهێندراون، به‌ڵام 242 روفات تا ئێستا ناسنامه‌یان دیار نییه و نه‌ناسراونه‌ته‌وه.