بارسێلۆنا “ئاراوخۆ”یه‌كی دیكه‌ی زیاد كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی مه‌كسیكی جولیان ئاراوخۆ واژوو كرد، به‌ڵام یاریزانه‌كه هێشتا كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه.
ئاراوخۆ یاریزانی باڵی راسته و له لۆس ئانجلس گالاكسیی ئه‌مریكی یاری ده‌كرد، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا بۆ سێ ساڵ و نیوه.
یانه ئیسپانییه‌كه له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئاراوخۆی دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
جولیان ئاراوخۆ سێ یاری نێوده‌وڵه‌تیی بۆ مه‌كسیك كردووه و بڕیاره په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی تیپ دووه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، كه رافائێل ماركێزی مه‌كسیكی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یه.
بلاوگرانا بە نیازە یاریزانە نوێیەکەی ئاماده بکات، تا ئەو کاتەی دادگای وەرزشی بڕیاری خۆی سەبارەت بە تۆمارکردنی لە لیستی تیپەکاندا دەردەکات، ئەمەش دوای ئەوەی بارسا
لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانه‌كه بۆ ماوەی ته‌نیا 18 چرکە دواكه‌وت له مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌دا.