لە هەولێر
چەند دوکانێکی فرۆشتنی مەشروب داخرا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمشەو دووشەمە، 7.7.2025 سێ دوکانی فرۆشتنی مەشروب لە گەڕەکی هەڤاڵانی هەولێر داخران، بەهۆی ئەوەی نزیکی ماڵانن و خەڵکیان هەراسان کردبوو.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر، بە 964ی وت، “ئەمشەو لەلایەن لێژنەکانی قایمقامیەتەوە سێ دوکانی فرۆشتنی مەشروب داخران، هۆکاری داخرانەکەشی ئەوەیە دوکانەکان دەکەونە نزیک ماڵان و خەڵکی نزیک لەو شوێنانەیان هەراسان کردبوو.
وتیشی، هەرچەندە دوکانەکان مۆڵەتیشیان هەبوو بەڵام مادام خەڵکیان هەراسان کردووە داخراون و رۆژانەش ئەو هەڵمەتانەیان هەیە و بەردەوامیش دەبن”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا