دیمەنێك لە لافاوەكەی تێكساس، فۆتۆ: ئاژانسەكان
سەرۆک وەزیرانی كوردستان هاوخەمی بۆیان دەربڕی
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوی تێكساس بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەی ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا گیانیان لەدەست دا، گەیشتە 70 كەس، سەرۆک وەزیرانی كوردستانیش لە تۆڕی ئێكس پەیامی هاوخەمی بۆ كەسوكاری ئەو كەسانە نارد، كە گیانیان لەدەستداوە.
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوی تێكساسەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 70 كەس.
سەرچاوەكە لە زاری بەرپرسانی ویلایەتەكە رایگەیاند، 850 كەسیش لە ناوچە مەترسیدارەكانی تێكساس گواستراونەتەوە.
هەر بەهۆی ئەو لافاوەوە، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ باری نائاسایی لە ناوچەی كیێر لە ویلایەتی تێكساش راگەیاند، كە بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە، زۆرترین زیانی بەركەوتووە.
لە هەرێمی كوردستانیشەوە، سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی ئێكس پەیامی هاوخەمی بۆ خەڵكی تێكساس نارد و نووسیویەتی، “بە دڵتەنگی و نیگەرانییەوە هەواڵی لافاوێکی سەخت لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا دەبینین، هاوخەمین لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان لەم کاتە سەختەدا، هیوای چاكبوونەوەی خێرا و ئارامی بۆ هەموو ئەوانە دەخوازم، كە زیانیان لێكەوتووە.
