شاندی ئیمرالی لەگەڵ ئۆجەلان
"گەیشتووینەتە قۆناغێکی نوێ"
شاندی ئیمراڵی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجام دا
964+
ژووری هەواڵ
شاندی ئیمراڵی راگەیەندراوێکی لەبارەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئۆجەلان وتویەتی پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ.
شاندەکە راشیگەیاندووە، دوو کاتژمێر و نیو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان قسەیان کردووە و کۆبوونەوەیەکی”بەرهەمداریان” ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی شاندەکە، ئۆجەلان بە گرنگییەوە باسی ئەو کۆبوونەوەیەی کردووە، کە بڕیارە سبەینێی لەنێوان ئەوان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەبچێت لەبارەی پرۆسەی چارەسەری، بە مێژووییش ناویبردووە.
شاندی ئیمراڵی دەشڵێت، دۆخ و تەندروستیی ئۆجەلان زۆرباشە.
ئۆجەلان لەبارەی گیانلەدەستدانی پێنج سەربازەکەی تورکیاش قسەی کردووە و نیگەرانی دەربڕیوە لەو بارەیەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.7.2025، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، گیان لەدەستدانی پێنج سەرباز و برینداربوونی ژمارهیهكى دیكهى ئاشكرا كرد و رایگەیاند، بەهۆی گازی میتانەوە ژەهراویبوونه و له ئهشكهوتێكی ههرێمی كوردستان گیانیان لهدهستداوه.