دیمهنێكى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى وه‌رگیراوه.
2 ساڵ و 3 مانگ و 3 رۆژه داخراوه
داخستنی ئاسمانی توركیا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سێ مانگى دیكه درێژكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا، داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی تاوه‌كو سێ مانگى دیكه درێژكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئاسمانی له‌سه‌ر سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه كۆتاییهات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى كه زانیاری به 964ـى داوه، بڕیاری نوێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا، تاوه‌كو 6.10.2025 درێژكراوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م داخستنى گەشتەکانى توركیا لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، لە رۆژى 3.4.2023 بوو كه تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جارێك ئه‌م داخستنه له‌لایه‌ن توركیاوه نوێكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ى كه دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا داویه‌تى، رێگا نادرێت ئەو فڕۆکانە‌ی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێبپەڕن.