مەرجەکانی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل

ماتۆڕسكیلی چوار تایە قەدەغەیە لەسەر شەقامەكان هاتوچۆ بكات

964+

محەمەد فاتیح

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی مەرجەکانی تۆمارکردنی ماتۆڕسکیلى بڵاوكردەوە و رێگەش نادرێت بە ماتۆڕسكیلی چوار تایە لەسەر شەقامەكان هاتووچۆ بكات.

مەرجەكان بەمشێوەیەی خوارەوەن:

-مەرجە بەشێوەیەكی فەرمی لە رێگەی دەروازە سنورییەكانەوە داخڵ كرابێت و قەبارەی لە (135cc) كەمتر نەبێت.

-لە جۆرەكانی دوو تایە بێت و لە پشكنینی كوالێتی كۆنتڕۆڵی خاڵە سنوورییەكان پەسەند كرابێت و مەنەفێستی لەگەڵ بێت و مۆدێلی ساڵ (صفر میلۆمەتر)  و (2) مۆدێل كەمتر لە مۆدێلی ساڵ بێت.

چۆنێتی دەستپێكردنی مامەڵەكە

-دوای ئامادەكردنی بەڵگەنامەكان و گرێبەستی ئەلیكترۆنی لە یەكێك لە تاقیگەكان پشكنینی بەڕادی بۆ دەكرێت، دواتر لەلای عەریزە نوسەكان عەریزەی تۆماركردنی ماتۆڕسكیلەكەی دەنوسێت و پاشان هەر لە هەمان شوێن كارمەندی بەشی ئایتی مەنەفێستەكە پەسەند دەكات و دواتر كارمەندی بەشی یاسا گرێبەستی ئەلیكترۆنی پەسەند دەكات .

-پاشان سەردانی بەشی هونەری هۆبەی (تۆماری یەكەم جار) دەكات دوای ئەنجامدانی رێكارەكان، وردبینی بۆ مامەڵەكەی دەكرێت و دوای ئەوەی لە مامەڵەكەی هیچ كێشەیەك نەبوو سەردانی هۆبەی تابلۆكان دەكات  و تابلۆی ژمارە كاتیەكانی لێ‌ وەردەگیرێت و تابلۆی نوێ‌ وەردەگرێت  و دواتر هەر لە هۆبەی تۆماری یەكەم جار ساڵانەكەی وەردەگرێتەوە.

تێبینی:

ماتۆڕسكیلی چوار تایە (پۆلارایسOFF ROAD) بە ژمارەی كشتوكاڵی تۆمار دەكرێت، بەمەرجێك بەپێی رێنماییەكان هاوردە كرابێت و رێگە نادرێت لەسەر شەقامەكان هاتووچۆ بكەن