سیمینارێك بۆ ماتۆڕسوارەكانی سلێمانی سازکرا  

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سیمینارێكی بۆ 150 خاوەن ماتۆڕسكیل رێكخست، ئامانجیش تێیدا پێدانی رێنمایی بوو بۆ چۆنیەتی لێخوڕینی ماتۆپڕسکیل.

سیمینارەكە بۆ قسەكردن بوو لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ماتۆڕ و هەروەها رۆشنفكردنی خاوەن ماتۆڕەكان لە ناو شار و شارۆچكە و گەڕەكەكاندا.

بە پێی ئامارێك، کە لە بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە دەست 964 كەوتووە، لە ساڵی 2022 لە ناو سنووری بەڕێوبەرایەتییەكە، 130 رووداوی هاتوچۆ روویداوە، كە هۆكاری سەرەكیان ماتۆڕ بووە.

عەقید بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن لە هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگەی بەڵگەوە بۆ شۆفێرانی ماتۆڕسکیل، ئەوەیان خرایە بەرچاو سەرکێشی بەرەو رووداویان دەبات و مەترسیدارە.

شێوازی بەكارهێنانی ماتۆڕ و بەكارهێنانی بۆ كاری و كاسبی، بەشێكی دیكەی بەكارهێنانی  ماتۆڕ لە ژیانی رۆژانەدا، هەروەها بە وردی باس لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ماتۆڕ كرا لە ناو خەڵكدا.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد