گەڕەکەکانی دەرەوەی 120 مەتری لە کەمئاوی رزگاریان دەبێت

“81٪ـی كارەكانی پڕۆژەی ئاوی هەولێر لە سێ زۆن تەواو بووە”

بەشێکی زۆری كارەكانی پڕۆژەی ئاوی هەولێر و تۆڕی ئاو لە زۆنی رێگای كۆیە و كەركوك و موسڵ تەواو بووە و بڕیارە بەمنزیکانە کێشەی کەمئاوی ئەو گەڕەکانە چارەسەر ببێت.

رێبەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ شەممە 5.7.2025 لەگەڵ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی پایتەختیان لە زۆنی رێگای كۆیە و كەركوك و موسڵ و رەشكین و شەقامی زانكۆ بەسەركردووەتەوە.

81٪ـی کارەکانی پڕۆژەی ئاوی هەولێر لە سنووری هەر سێ شارەوانییەکانی 4 و 5 و 6 تەواو بووە

ئاشکراشیکرد، 81٪ـی کارەکانی ئەو پڕۆژەیە لە سنووری هەر سێ شارەوانییەکانی 4 و 5 و 6 تەواو بووە و بڕیارە تا یەک مانگی تر سەرجەم کارەکانی تەواو ببێت، بەوەش دانیشتووانی گەڕەکەکانی بنەسڵاوە، مامزاوە، قەتەوی، دارەتوو، باغلومنارە، باغەمرە، گەڕەكەكانی ژین و ژیان و ڕۆشنبیری و 8ـی حەسارۆك و چەندین گەڕەك و شوێنی دیكەی دەرەوەی شەقامی 120 مەتری لە کەمئاویی رزگاریان دەبێت.

رێبەر حسێن وتیشی، دوای ئەو چەند گەڕەکە، کارکردن لەپڕۆژەکە لە سنووری شارەوانییەکانی 2 و3 و زۆنەکانی دیکەش دەستپێدەکات و لەکاتی خۆیدا تەواو دەبێت.

پڕۆژەی تۆڕی ئاوی هەولێر لەلایەن کۆمپانیانی کەیوەنـەوە جێبەجێ دەکرێت، کارکردن لە پڕۆژەکە لە مانگی 2ـی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش یەکساڵە، کاربەدەستان دەیانەوێ پڕۆژەکە بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرـەوە ببەستنەوە و بەو کارە بە یەكجاری گرفتی کەمئاوی پایتەخت و دەورووبەری چارەسەر بکەن.

هێشتا چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاون و بەتانکەر ئاو دەکڕ...

هێشتا چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاون و بەتانکەر ئاو دەکڕن

گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی لە هەولێر لە جەژنی رەمزانەوە بێ...

گوندی تۆپزاوەی ئەحمەدی لە هەولێر لە جەژنی رەمزانەوە بێئاون